ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، کاسبکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عیرفان عیرفانی” ٣٢ ساڵە و کوڕی عەلی، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە لە ڕێگای مەهاباد- میاندواو، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ کوژرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ماشینی ئەم کاسبکارە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاغ بەبێ ئاگادارکردنەوە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دراوەتە بە دەسڕێژ و پاشان ماشینەکە وەرگەڕاوە و بەم هۆیەوە کاسبکارەکە گیانی لەدەست داوە.