چاونیوز: لەم چەند ساڵەدا ئەوەی زۆر دەیبینین ئاگرتێبەربوونی دارستانەکانە. ئەم ڕووداوە لە کوردستانیش کەم نییە. بەم بۆنەوە باش دەبێت باسێکی کورت لەسەر کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان بکەین.
زیانە سەرەکییەکانی ئاگرتێبەربوون:
۱. سووتان و خەسار لێ کەوتنی گژوگیا و بەتایبەت دارستانە بارانییەکان کە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکوو بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی خۆیان.
۲. کوژران و برینداربوونی ئاژەڵەکان.
۳.داخوران و کڕاندن و هەروەها ڕاماڵینی قوڕ و بەردی ڕووبارەکان.
٤. ڕێگەخۆشبوون بۆ ڕوانەوەی هەرێسەکان و دەستدرێژی مرۆڤ و هێرشی ئاژەڵە وەحشییەکان.
گۆڤاری زانستی هۆژین