چاونیوز: ژنێکی دەڤەری سەردەشت بە تەقەی پاسگای هەنگی مەرزی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، ژنێک بە ناوی “شلێر”، خەڵکی ئاوایی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو.
ئەو هاونیشتمانییە وێڕای هاوژینەکەی(ئازاد) لەلایەن هێزەکانی پاسگای هەنگی مەرزی لەکاتی لەوەراندنی ڕانە مەڕی خۆیان بریندار بووە.
“شلێر و ئازاد” بۆ چارەسەری برینەکەیان لە نەخۆشخانەی سەردەشت لە ژێر چاودێری پزشکی دان.