چاونیوز: ٣ی خاکەلێوەی هەموو ساڵێک(٢٢ی مارس) لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕۆژی جیهانی ئاو نادێرکراوە.
ئیمساڵ ڕۆژی جیهانی ئاو بە دروشمی گرینگی پێوەندی ئاو و گۆڕانکارییە کەشوارییەکان ناودێر کراوە و هەروەها لەم دۆخە خرابەی بەردەم هەڕەشەی ڤایرۆسی کورۆنا، ئاو خەریکە هەموومان لە دەستی ڕزگار ئەکات و پاسەوانمانە.
ئاو مافی هەموو مرۆڤێکە بەتایبەت منداڵان
لە هەندێ جێگا لە سەر زەوی ئەو منداڵانە زۆرن کە ڕێگای دوور و درێژ ئەبڕن بۆ هێنانەوەی ئاو ئەگەر خاوێنیش نەبێت بۆ ماڵەکانیان، منداڵانێک کە دەرفەتێکیان بۆ خوێندن و قوتابخانە نامێنێت، کچانێک کە لە ڕێگا دا تووشی مەترسیگەلێک زۆر ئەبنەوە.
ئاو ژیانە بابە بێ هۆ بە فیڕۆی نەدەین…