“ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”(چاونیوز) بۆ ڕای گشتیی و سەرجەم بەردەنگە بەڕێزەکانی خۆی ڕایدەگەهێنیت کە، ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی بڵاوکردنەوەی خێرا و وردی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گومان درووست کردن و سیخوری و تێکدانی بیروڕای گشتیی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین کاناڵ و لاپەڕەی بەناوی “چاونیوز” کردووتەوە و بەشێوەی ژێرەوە چالاکی دەکات:
(چاو نیوز، چاو هێڵی جیاکەرەوە نیوز)
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) وێڕای مەحکوم کردنی ئەم کارە نایاساییە کە بە قۆپی و کەڵکاوەژوو وەرگرتنی نەشیاو دێتە ئەژمار، تەکەس دەکاتەوە کە ئەم کەناڵ و لاپەڕانە سەر بە ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێرانن و هیچ پێوەندییەکانی دەگەڵ ئەم ناوەندە مافی مرۆڤییە نییە.
ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێکە لە سیاسەتی تێکدەرانەی فەزای مەجازی ڕێکخراوە ئەمنییەتی-ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی کە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی بیری حکومەت لە ئینتەرنێت و شکاندنی دژبەران و ئۆپۆزسیۆنەکان، شناسایی بەکارهێنەرانی دژبەری ڕێژیم لە ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان و پشتیوانی لە هەوڵەکانی ئەو حکوومەتە دامەزراوە. ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، تۆڕێکی بەربڵاوی مەزنیان بە دەیان هەزار بەکارهێنەر لە بواری سایبێرییەوە پێکهێناوە.