دارا ڕه‌شیدی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت ڕۆژی دووشه‌ممه 7ی ڕێبه‌ندان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێ بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوازرا.
ناوبراو 18ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌کان له مهاباد گیرابوو و بۆ گرتووخانه‌ی تایبه‌تی ئیتلاعات له ورمێ به‌ڕێ کرا. ڕه‌شیدی دوای ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی بۆ ماوه‌ی 50 ڕۆژ له سلووله‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعاتی سپا بۆ به‌ندیخانه‌ی ناسراوی ورمێ(ده‌ریا) ڕاگوازرا. شایه‌نی باسه که ناوبراو پێشتریش چه‌ندین جار به تۆمه‌تی جۆراوجۆر بۆ لێپرسینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌کان بانگ کراوه و له زیندانی سیاسییه‌کانی ده‌یه‌ی هه‌شتایه و له ساڵه‌کانی نێوان 80 هه‌تا 87 له زیندان دابووه.