ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکارییەکانی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٣٢ لاپەڕە بڵاو کرایەوە.
کوردستانی ئێران لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٢ و لە وەرزی چوارەمی ئەمساڵیشدا سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەزموون کردەوە.
بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” لای خۆی تۆماری کردوون، لە ماوەی سێ مانگی زستانی ١٤٠٢دا زیاتر لە ١٠٠٠حاڵەتی پێشێلکردنی ئاشکرا و سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە کە ئەم ناوەندە زیاتر لە ٤٣٠ حاڵەت لەوانی تۆمار کردووە…