چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنەیان بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرد.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوای گەڕان و پشکنینی ماڵی باوکیی “کەژاڵ نەسری”، ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر کرد.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتریش لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە پاساوی چالاکیی لە جێژنەکانی نەورۆزی کوردەواریی دەسبەسەر کرابوو. هەوەرها چالاکێکی دیکەش بەناوی “فەرهەنگ عەیوەزی” خەڵکی ئەو ئاواییە بەیانی ئەمڕۆ گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراویتراوە.