چاونیوز: چالاکێکی فەرهەنگی-تێلگرامی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە ٢٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، چالاکێکی فەرهەنگی- تێلگرامی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “مستەفا حەمدی” لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە ٢٤ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەو چالاکە کوردە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” ٨ مانگ و بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران” ١٦ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپاوە.
بەڕێز حەمدی بەڕێوبەری کاناڵی تێلگرامی “پرسمان” بوو.