چاونیوز: ماموستایەکی ژنی زمانی کوردی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو گوازرایەوە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، خاتوو”چرۆ ئەحمەدی” چالاکی فەرهەنگی، ماموستای زمانی کوردی لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان لەکاتی دەسبەسەر کردنی ئەو چالاکە کلتوورییە، بەشێک لە کەرەسەی کەسیی وەک موبایل، لەپ تاپ و تەنانەت موبایلی ئەندامانی بنەماڵەکەشیان گرت و دەگەڵ خۆیان برد.
چرۆ ئەحمەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری دامەزروەی کلتووری کۆمەڵایەتی زاگرۆس-ـی شاری دیواندەرەشە.