چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان)، مێرمنداڵێکی ١٧ ساڵە بە ناوی “ئێحسان محەممەدی” خەڵکی شاریی شنۆ، لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی ورمێ دەسبەسەرە و چارەنووسی ناڕوونە.
ئێحسان محەممەدی لە سەرەتاكانی مانگی ڕەزبەر و لە ڕەوتی خۆپێشاندانەكانی ئەو شارە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر كراوە.
ئەم مێرمنداڵە پاش ماوەیەک لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەكی ورمێ گوازرایەوە و لە ماوەی لێپرسینەوەدا ئەشکەنجەیەكی زۆر دراوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە وەپاڵ ناوبراو دراون، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.