چاونیوز: پەیکەری ماموستا هەژار شاعیری نەتەوەیی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراو ئاگری تێبەردرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، شەوی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر دوو و نیو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیکەری مامۆستا هەژار شاعیری نەتەوەیی کورد کە لە دەروازەی شاری مەهاباد داندراوە، لە لایەن کەس یان کەسانی نەناسراو، ئاگری تێبەردا.
پەیکەری مامۆستا هەژار لەلایەن مامۆستا “هادی زیائەدینی” دروست کراوە.
شیمانەی ئەوە دەکرێ کە کەسانی سەر بە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران کە پێشتریش لە شارەکانی وەکوو کرماشان، مەریوان، سنە، مەهاباد و سەقز کاری هاوشێوەیان دەگەڵ گۆڕ و پەیکەری کەسایەتییە، هونەری و فەرهەنگی و نەتەوایەتییەکانی کورد کردووە، ئەو کارەیان کردبێ.
جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژ لە شاری یاسوج پەیکەری پاسدار”قاسم سولەیمانی” لەلایەن خەڵکی ئەو سارەوە ئاگری تێبەردرابوو.