پێنج هاونیشتمانی خەڵکی بۆکان بەناوەکانی “مستەفا سامی، ڕێبوار کوهگەرد، سیروان سپەهری، هەژار ئەحمەدیئازەر(خەڵکی ئاوایی ناچیت) و ناسر عەلیپوور(خەڵکی ئاوایی داشبەند) بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢٧ و ٢٨ی بەفرانبار، هێزەکانی سپا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو پێنج هاونیشتمانییە و بە شێوەیەکی پڕتوندوتیژ و بێڕێزی وێڕای دەستبەسەرداگرتنی کەرەسە ئەلێکترۆنیکییەکانیان، دەسبەسەر کران.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکانی دژی ئەو پێنج هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دا نییە.