چاونیوز: دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر خۆپێشاندانەکانی خەزەڵوەری شارەکانی کوردستان و ئێران کە لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە شیوازێکی زۆر هۆڤیانە و توند سەرکوت کرا، ١٦ کەس لە دەسبەسەرکراوانی کوردستان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران دادگایی و حوکم دران.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز بە گوێرەی ئامارێکی هەنگاو، دوای خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی کوردستان، ئەوەندەی کە بۆ ناوەندە داکۆکارەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان تۆمار کراوە، ١٦ کورد لە پاریزگاکانی کرماشان، کوردستان، ورمێ و مازەندەران لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران داگایی و حوکم دراون کە کۆی گشتی حوکمەکەیان ٦٩١ مانگ و ٣٠ قامچییە.(٥٧ ساڵ و ٧ مانگ)
ئەو ١٦کەسە بریتین لە:
١.محێدین ئەسغەری، خەڵکی سنە، ١٢ مانگ زیندانی.
٢.ساعد بەنەفشی، خەڵکی سنە، ٢٤ مانگ زیندانی.
٣.بەختیار ڕەحیمی، خەڵکی سەقز، ٢٤ مانگ زیندانی.
٤.فاتمە دادوەند، خەڵکی بۆکان، ٦٥ مانگ زیندانی و ٣٠ قامچی.
٥.ڕەسووڵ کەریمی جەلاوەند، خەڵکی کرماشان، ٦٠ مانگ زیندانی.
٦.ئەمین کاسب، خەڵکی کرماشان، ٢٤ مانگ زیندان.
٧.سەیدپەیام بیدروود، خەڵکی کرماشان، ٢٤ مانگ زیندان.
٨.پەرویز ناسری، خەڵکی ورمێ، ٦٠ مانگ زیندان.
٩.عەلی ساعدی، خەڵکی قوڕوە، ٦ مانگ زیندان.
١٠موژگان کاوسی، خەڵکی کەلاردەشت، ٧٦ مانگ زیندان.
١١.سوحبەتوڵلا ئومیدی، خەڵکی کرماشان، ١٢٠ مانگ زیندان.
١٢.مەهدی ئەبداڵی، خەڵکی کرماشان، ١٢ مانگ زیندان.
١٣.خەلیل ئەسەدی، خەڵکی کرماشان، ٣ مانگ زیندان.
١٤.پشتیوان ئەفسەر، خەڵکی مەریوان، ٦٠ مانگ زیندان.
١٥.موبین مرادی، خەڵکی کرماشان، ٧٢ مانگ زیندان.
١٦.ڕەزا ئومیدی یاریجانی، خەڵکی کرماشان، ٤٨ مانگ زیندان.
جیا لەو ئامارەی کە هەتا ئیستا بڵاو کراویتەوە، چارەنووسی سەدان کەسی دیکەش کە دەسبەسەر کراون نادیارە و نازانرێ چیان بەسەر هاتووە یان چەندەیان حوکم بەسەردا سەپاوە.