وه‌فا هۆوه‌یدایی، خوێندکاری ڕشته‌ی فیزیکی زانکۆی پۆلی‌تیکنیکی تاران دوای دوو تێرم خوێندن به‌هۆی بههاییبوونی له درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش کرا.
کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ وه‌فا که ساڵی 1395 به ڕوتبه‌ی 2702 له زانکۆ وه‌رگیرابوو، دوای دوو تێرم خوێندن به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له مافی درێژه‌دان به خوێندن بێبه‌ش کراوه.
بێبه‌شکرانی وه‌فا هۆوه‌یدایی له خوێندن له حاڵێکدایه که به‌پێی ئه‌سڵی 30ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌موو هاووڵاتییه‌کی ئێرانی مافی خوێندنی باڵای هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌سڵی 23ی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ڕاپشکنی (تفتیش عقاید) قه‌ده‌غه‌یه و ناکرێ که‌س به‌هۆی بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی لۆمه بکرێ. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قانوون به ئاشکرا وبه ڕوونی هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی قه‌ده‌غه کردوه، که‌چی به‌هاییه‌کان له ئێران له مافی خوێندن له زانکۆ و مافی دامه‌زران له شوێنه ده‌وڵه‌تی و حکومه‌تییه‌کان بێبه‌ش ده‌کرێن.