چاونیوز: وازهێنان لە خوێندن لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردووە. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ئەمساڵ زیاتر لە ٣٠٠هەزار کەس وازیان لە خوێندن هێناوە کە ٥٠٪ لە ساڵی ڕابردوو زیاترە.
لەم پێوەندییەدا و لە نێو کەمایەتییە ئەتنییکییەکانی ئێران بەتایبەت نەتەوەی کورد و بەلووچ ئەو دیاردەیە زیاترە بەجۆرێک کە ماموستایەکی بەلووچ ڕایگەیاندووە: “ئەمە قوتابخانەکەمانە، ئەوەی کە دەیبینن نووسینگەی قوتابخانەیە و ئەمانەش پۆلەکانمانن. ئەم خانووەشمان بە زەحمەت دەستکەوتووە و بەکرێمان گرتووە. نزیکەی ١٥٠ قوتابیمان هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە کەمیکردووە، دەوروبەری ١٠٠ قوتابی لە پۆلەکاندا ئامادە دەبن.”
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەرپرسانی پەروەردەی پارێزگاکان، ئەمساڵ لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٣٠٠هەزار کەس وازیان لە خوێندن هێناوە و بەراورد بە ئاماری ١٪ی ساڵی ڕابردوو، ئەم ژمارە دووهێندە زیدای کردووە.
لەهەمان کاتدا، بەرپرسی ستادی بەرەوڕووبوونەوە دەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان دەڵێ: بەتایبەتی لە بەشێک لە قوتابخانەکانی( کرماشان، ئیلام وهەندێک لە پاریزگاکانی تری ئێران) ڕادەی بەکار هێنان و تووش بوون بە ماددە سڕکەرەکان لە نێوان قوتابییەکان زیادی کردووە.
ناوبرا ئاشکرای کردووە کە، زیاتر لە دوولەسەدی قوتابیانی ئێران موعتاد بوونە.