ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، هەشت هاونیشتمانی خەڵکی سەرپێڵیزەهاو بەناوەکانی “هێمن پاڵانی” ٢٥ ساڵانە، “خالید کەمەری” ٢٧ ساڵە”، ئەیمەن سەفایی” ٢١ ساڵە، “ئومید ساڵحی” ١٧ ساڵە، عرفان مرادی” ٢٥ ساڵە، “پەیام ڕەنجبر” ٢٧ ساڵە، “کۆمار ساڵحی” ٢٣ ساڵە و “کاوە سۆهرابی” ٢٣ ساڵە، دوای هێرشیی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکانیان بەشێوەیەکی پڕتوندوتیژ دەسبەسەر کران.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانیانە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.