هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە نەوسوود پاش دەسبەسەرکردنی پۆلێک کۆڵبەر بارەکانیان لێ زەوت کردن و سوتاندیانن.
ڕۆژی دوو شەممە ١٧ی بەفرانبار ١٣٩٧، هێزە ئینتزامییەکانی رژیم لە سنووری نەوسوود دەستیان بە سەر کەل و پەل و باری ژمارەیک لە چەکدارەکاندا گرتووە و دوای گواستنەوەی بۆ بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە ئاگریان لە شت و مک و کاڵاکان بەرداوە.
هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە رۆژی چوارشەمەمە ١٩ی بەفرانبار ١٣٩٧ هەتاوی، بە هۆی تەقەی هێزە سەربازی و چەکدارەکانی رژیم لە بەرزاییەکانی سنووری بانە، کۆڵبەرێک بە ناوی “حسێن رەسووڵپوور” تەمەن ٤٠ ساڵان، خێزاندار و باوکی دوو مناڵ، چەند فیشەک بەر لاقی کەوتووەو بە خەستی بریندار بووە.
ئەم کۆڵبەرە کوردە لە لایەن هاوڕێکانییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی بانە و سەرەڕای خەستی برینەکانی بەڵام بە گشتی باری تەندروستی جێگیرە.
شایانی باسە لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە تا ئێستە لە سنوورەکانی کوردستان ١٨ کۆڵبەر کوژراون و بریندار بوون. هەروەها لە وەرزی پاییزیشدا 70 کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی پەرەنەسەندنی کوردستان لە ڕووی ئابووری و، ڕەفتاری دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو 70 کەسە 23 کەس کوژراون و 47 کەسیش بریندار بوون.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،