سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣، کۆلبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە ناوی “کیان زەینی” خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئەنقەستی هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە گیانی لەدەست دا.
لەم تەقەکردنەدا کە لە سنوورەکانی سەردەشت و لە بەرزاییەکانی قەندیلەوە کرابوو، دوو گەنجی دیکەش بە ناوەکانی “کەیوان قادری و پەیمان قادری” بریندار بوونە.
ئەم سێ کوڵبەرە خەڵکی گوندی “ڕەشەهەرمێ” سەر بە شاری سەردەشتن و بۆ نەخۆشخانەی ئەم شارە گواستراونەتەوە.