بەرەبەیانی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣، لاوێکی ٢٠ ساڵەی خەڵکی جوانڕۆ، بە ناوی “سۆهەیب ئەحمەدی”، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەستی چەکدارانی هێزی ئینتزامی، گیانی خۆی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە جوانڕۆ بە چاونیوزی ڕاگەیاند: چەکدارانی هێزی ئینتزامی لە گەڕەکی باوەجانیی جوانڕۆ، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە ماشینی (جۆری پژۆ) سۆهەیب کردووە و سێ فیشەک وەبەر مل و سەری کەتووە و دەستبەجێ گیانی سپاردووە.
تەرمی ناوبراو ڕەوانەی نەخۆشخانەی “حەزرەتی ڕەسووڵ”ی جوانڕۆ کراو و دواتر لە ڕێوەڕەسمێکی مەزن بە خاک سپێردرا.