لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بەناوی “هیوا بەهین” لەلایەن لقی ١٠١ـی دادگای کەیفەری دووی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی “فەخری” بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” بە ٦ مانگ بەندکران سزا درا.
ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ئەمنیەتی لە ورمێ گوازرایەوە.
هیوا بەهین دوای تەواو بوونی ماوەی لێپرسینەوە لە ١٢ی سەرماوەزدا بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرابوو.