چاونیوز: هونەرمەندێکی خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند خەڵاتی هونەری ساڵی ئەو وڵاتەی وەدەست هێنا.
بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، رەسووڵ خوڕەم، رۆژنامە نووس و دەرهێنەری بەڵگەفیلم، وەک چالاکی ھونەری ساڵی۲۰۲۰ لە لایەن فینلاندیەکانی سەر بە ئەنجوومەنی “ڤیکی” ڕێزی لێ گیرا و خەڵاتی ھونەری ساڵی۲۰۲۰ “ڤیکی سێورای” پێ بخشرا.
ھەر لەم بارەوە و سەبارەت بە مەراسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی ھونەری ساڵ کە رۆژی رابردوو بە بەشداڕی فینلاندیەکانی ھونەر دۆست لە ناوەندی کلتوری کاری شاری ھێلسینکی بەرێوە چوو، خۆڕەم بە چاونیوزی وت: لە ئاکامی کار و چالاکیەکانی ساڵانی رابردووم وەک کردنەوەی پێشانگای وێنە، بەرێوە بردنی دیداری فیلمی کوردی، بەرھەم ھێنانی فیلم و بە تایبەت رێکخستنی پێشانگای کاتەکانی یاسکا لە ناو دارستان لە وڵاتی فینلاند ڕێزم لێ گیرا و ئەم خەڵاتەم پێشکەش کرا.
رەسوڵ خوڕەم ھاوێنی رابردوو بە رێکخستن و کردنەوەی پێشانگای وێنە لە ناو داڕستن لە ژێر ناوی “کاتەکانی یاکسا” بۆ وێنەگری فینلاندی Jaakko Penttinen کە بەهۆی نەخۆشی مێشک و لە بیر چوونەوە بۆ خۆی توانای ئەم کارە و گەیشتن بەم ئاواتەی نەبوو، بۆە جێگای سرنجی فینلاندیەکان.
رەسووڵ خوڕەم خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی دەساڵی ژیانی لە فینلاند بەردەوام لە رێگای زمانی وێنە و فیلم ھەوڵی داوە بۆ زیاتر ناساندنی داب و نەریتی کوردەواری بە فینلاندیەکان.
گوڵە فینلاندیەکانی دایکم دوایین پێشانگای وێنەی نابراوە لە ساڵی۲۰۲۰ کە دەی ئەم مانگە لە ھێلسینکی بەرێوە دەچێت.