چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە یەکی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی ”زورار ئەمینی ناناس” کوڕی ئیبراهیم خەڵکی ئاوایی “گرکاگوور” سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ، کە حەفتەیەک بەرلە ئێستا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ بە هۆی قورسی برینەکانی گیانی لەدەستدا.
ناوبراو خێزاندار و دوو منداڵی هەبووە.