چاونیوز: سەر لە بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “پیر عمران” سەر بە شاری سەقز بە ناوی “ئارمان زاهیدی”، بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.
ئەو هاونیشتمانییە کە پێشتر ئەندامی حیزبێکی کوردی بووە لە دوای گەڕانەوەی بۆ ناوخۆ چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ.