چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “پێسان” سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، بەناوی “مەنسوور سڵامەت” کە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، پاش چەند کاتژمێر لە گرتنگەیەکی ئەمنییەتیی ئەو شارە، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بەفرانبار، گیانی لەدەست دا.
ئەو هاونیشتمانییە کە بە تۆمەتی “ڕاگرتنی چەکی تاپڕ” گیرابوو، بە هۆی ئەشکەنجە و گوشاری ڕوحی و ڕەوانی هێزە ئەمنییەتییەکان گیانی لەدەست داوە.
هێزە ئەمنییەتییەکان بە تەلەفۆن بنەماڵەکەیان ئاگادار کردووتە و پێیان ڕاگەیاندوون؛ هۆکاری مەرگی کوڕەکەیان، جەڵتە دڵ بە هۆی ترس و گوشاری دەروونیی دوای دەسبەسەرکران بووە.
web (http://chawnews.com/) – X – (https://twitter.com/IKHRCNEWS) instagram (https://www.instagram.com/ikhrc) – facbook
https://t.me/ikhrc (https://www.facebook.com/IKHRC1)