چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی یەک سال و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سینگان”ـی سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەردار ئالانی” کوڕی لوقمان لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری دەگەڵ حیزبی دێموکرات” حوکمی یەک ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و ڕۆژی دووشەممە یەکی خەرمانان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد کرابوو.
سەردار ئالانی خوێندنی لە بەشی ئەندازیاری وەرزێری تەواو کردووە.