چاونیوز: ڕۆژی چواڕشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩، کەسێک بەناوی خوسرو شەریفی لە گوندی “کێلێـ”ـی شاری بانە خەریکی موسافیرکێشی بووە و چەند کۆڵبەری وەک موسافیر پێ بووە کە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە، تەقەی لێدەکرێ و بریندار دەبێ.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە دەڵێت: خەسرو لەو ڕووداوەدا بە فیشەکی هێزە نیزامییەکان سەری بریندار دەبێ و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە دەکرێت و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە ژێرچاوەدێری پزیشکی دابووە
دواتر، ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەر، خوسرەو شەریفی خەڵکی گوندی “ئۆغەڵ” سەر بە شاری بانە بەهۆی قورسی برینەکانییەوە، لە نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە گیانی لەدەست دا. ئێستاش هیچ کەس خۆیم لەم کوشتنەدا خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.