ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦١ ساڵانی خەڵکی گوندی تەمرچینی پیرانشار بە ناوی “محەمەدئەمین محەممەدی” بۆ تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵ بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەم شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە دوو ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوو.
کاک محەممەدی ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ بە بێ فەرمانی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بەڕێ کرا و، پاش ٧٥ ڕۆژ دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.