چاونیوز: چالاکێکی مەدەنیی دەسبەسەر کراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “ئارمان ئەسەدی” دوای زیاتر لە مانگێک دەستبەسەربوون لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنگەیەکی ئەو دامەزروەیە لە سنە ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەبەز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی سنە گوازرابۆوە.