ڕۆژی شەممە ١٦ی بەرفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی ژن بەناوی “سۆنیا ڕەسووڵنژاد” کچی ڕزگار ڕەسوڵنژاد و سعادەت ئیسماعیلنژاد خەڵکی ئاوایی کەڵەکین سەر بە شاری پیرانشار(خانێ) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو ژنە ٢٢ ساڵانەیە کە دەزگیرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی باشووری کوردستان بوو، بەهۆی کێشەی خێزانی خۆی کوشتووە.