هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “زەهرا ساجدی نیا” ٣٨ ساڵە، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی دووی ئەم شارە، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام”، بە ١٠ مانگ بەندیی تەعزیری سزا درا.
ئەم حوکمە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.
زەهرا ساجدی نیا ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ دوای بانگکرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا و دوای چەند هەفتە لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.