چاونیوز: هاونیشتمانییەکی ٥٦ ساڵەی خەڵکی ناوچەی سنە بە ناوی “ئیبراهیم تاریمورادی” لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئیبراهیم تاریمورادی، تەمەن ٥٦ ساڵ خەڵکی ئاوایی “هەمڕۆڵە”ـی سەر بەشاری سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە سەرۆکایەتیی قازی “حوسێن سەعیدی” بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام و هاوکاری حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” سزای ١٢ مانگ بەندکران و پێبژاردنی بە بڕی ٣٠ میلیۆن تمەن پارەی بەسەردا سەپا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، پاش ٦٥ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.