چاونیوز: هاونیشتمانییەکی ناوچەی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ماڵی چەند کەسی دیکەش بەبێ حوکمی قەزایی پشکێندرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاونیشتمانییەک بە ناوی “زانکۆ مسعوودی”خەڵکی گوندی “ملقرنێ” سەر بە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک بە “چاونیوز”ـی ڕاگەیاند: هێزە ئیتلاعاتییەکان بەچەندین ماشێن هێرشیان کردوتە سەر ماڵی سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە بە ناوەکانی”حاجی ساڵح فەدەوی”، “خەبات فەدەوی”و”عەبدوڵڵا مەسعوودی و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستیان کردوە بە پشکنینی ماڵەکانیان.