لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی لاوی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “سەڵاح سوری” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە #چاونیوزی ڕاگەیاند: تیمێکی هێزەکانی ئیتلاعاتی لە سێڕای جەلدیان ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکرد بەبێ ئەوەی فەرمانی دادگا پێشکەش بکەن.
دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەستگیرکردن و تۆمەتەکان دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست نییە.