چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠١، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “محەممەد محەممەدی(شێخاڵی) بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی شاری ورمێ گوازرابۆوە.