لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “حەیدەر فەتاحی”، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارە، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری نیزام”، بە ٣ ساڵ و مانگێک بەندکرانی تەعزیری حوکم درا و ئەم حوکمە بەفەرمی پێی ڕاگەیەندراوه.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شوێنی کاری خۆی لە سێڕێیانی نێ، بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.
حەیدەر فەتاحی تەمەن ٤٢ ساڵ، دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادگاییکردن، لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.