ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “قومقەڵا” سەر بە شاری مهاباد بە ناوی “ئومێد فەقێحوسێنزادە”(بەگزاد) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: ئەم هاونیشتمانییە بەبێ حوکمی دادوەر و بە هەڵکوتانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، دەسبەسەر کراوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.