لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری دێولان بەناوی “یەدوڵڵا شاکری” لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزادانیی دووی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “ڕۆستەمی ئەحقەر”، بە تۆمەتی “چالاکی بە دژی نیزامی ئیسلامی ئێران”، ٦ مانگ حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.
ئەو هاونیشتمانییە ساڵی ١٣٩٧ـیش لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە گیرابوو.