ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە بەناوی “سەیوان غەفووری” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سنە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە بە #چاونیوزی ڕاگەیاند: ئەم هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەناو شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنەکی نادیار گوازرایەوە.
هەتا ئێستا لە شوێنی راگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەیوان غەفووری هیچ زانیارییەکی ورد لەبەردەست دا نییە.