سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “فەرید بادیدەست” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی بەبێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەر کرا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری گرتن و تۆمەتەکان دژی ئەم هاوڵاتییە لەبەر دەست نییە.