چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی “ئەنوەر ڕەسووڵی” خەڵکی ئاوایی “ئەولەسەن”ـی سەر بە شاری بانە، بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئەو شارە ئازاد کرا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانان لە ماڵی خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە تۆمەتی “پێوەندی دەگەڵ هێزە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم”دەسبەسەر و دوای نزیک دوو مانگ لێپرسینەوە هەتا کاتی دادگایی کردنی بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.