چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، دوکتور بەختیار محەممەدزادە، خەڵکی دەڕەشاری ئیلام کە لە ڕەوتی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی دەڕەشار گیرابوو، پاش نزیک بە دوومانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
تا ئێستاش لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.