ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی١٤٠٣، هاونیشتمانییەكی خەڵکی گوندی «ئەندێزێ» سەر بە پیرانشار بە ناوی “ڕەحمان قادری” ٢٥ ساڵە دوای بانگ کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر كرا.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتریش چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لێکراوە.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری گیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ڕەحمان لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.