له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا هه‌رنه‌بێ 530 که‌س له ئێران له‌دار دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ئامارێکی ڕێژه‌یی له ئێعدامه‌کان له ئێرانی بڵاو کرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا هه‌رنه‌بێ 530 که‌س له ئێران له‌دار دراون که له نێو ئه‌واندا 9 که‌سیان ژن بوون و 5 که‌سیان له کاتی کردنی تاوانه‌کانیان ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵ بووه. ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ 33 حاڵه‌تی ئێعدام له ساڵی 2016 له شوێنه گشتییه‌کان و به‌به‌رچاوی خه‌ڵک بووه.
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌ڵێ ئه‌و ئاماره ته‌نیا ئه‌و به‌شه ده‌گرێته‌وه که هه‌واڵی ئێعدامه‌کان له‌لایه‌ن ده‌زگای قهزایییهوه پشتڕاست کراونه‌ته‌وه، ئه‌گینا ئاماری دروستی ئێعدامه‌کان زۆر له‌وه زیاتره که ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید، ڕاپۆرتنێری پێشووی شوڕای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 2015 دا زیاتر له 966 که‌سی له‌دار داوه که هۆکاری ئێعدام‌کردنی زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه تاوانه‌کانی پێوه‌ندیدار به کڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه.
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی 2014ی زایینیش‌دا 607 که‌سی له‌دار دابوو.