هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “ئازادی” سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی “تۆفیق ئەمینی”، بە تێپەڕینی ١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی هێشتا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بانەمەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کرابوو.
وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەمینی، تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و ئەمەش نیگەرانیی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.