هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “کۆڵیجە” سەر بە مەهاباد بە ناوی “سالار شەمسی بورهان” ٣٧ ساڵە، دوای تێپەڕینی ٦٤ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی، هێشتا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.
ناوبراو شەوی شەممە ٢٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر کرابوو.
وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی شەمسی بورهان، تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سالار، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە و ئەمە بووەتە هۆی نیگەرانیی زۆری بنەماڵەکەی.