چاونیوز: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی ڕێبه‌ندانی 1398، به‌شێک له فه‌رمانبه‌رانی کارخانه‌ی چیمه‌نتۆی ئیلام به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌نه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی پۆلێنبه‌ندی کاروبار، له به‌رامبه‌ر بینای پارێزگای ئه‌و شاره کۆ بوونه‌وه.
به گوته‌ی ئه‌و کرێکارانه، ماوه‌ی 8 ساڵه که فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و کارخانه‌یه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه کردووه و له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردووش دا به‌رێوه‌به‌ری شه‌ریکه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر و بڕیاری چه‌سپاندنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی پێداون و به پاساوی دابین کردنی بواری ماڵی ئه‌و کاره، مافی نۆبه‌کار و 40 کاتژمێر کاری زیاده‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی نه‌داوه و مافی کرێکاره‌کانی پێشێل کردووه.