چاونیوز: هونەرمەندی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆ کردنەوەی یارمەتی، ٨ زیندای ماڵی خەڵکی بۆکانی ئازاد کرد.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، موحسێن چاوشی ستران بێژی ناسراوی موسیقای پاپ، لە لاپەڕەی ئینستاگرامییەکی خۆی داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد بۆ کۆ کردنەوەی ١١٠ملوێن تمەن، بۆ ئازاد کردنی ٨ بەندکراوی ماڵی بەندیخانەی بۆکان.
داخوازی ناوبراو دوای چەند کاتژمێرێک هاتەدی و توانی ئەو بڕە پووڵە کۆ بکاتەوە و بە گشتی توانی ٨ زیندانی کەلەسەر سکالای ماڵی(پووڵ) دەسبەسەر کرابوون بە دانەوەی قەرزەکانیان لە زیندان ئازادیان بکا.
وەک دەگوترێ لە نێو ئەو ٨ کەسە لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵە هەبووە کە لەبەر ٥ملوێن گیرابوو و دەمێک بوو لەبەر هەژاری لە بەندیخانە مابۆوە.
جێگای ئاماژەیە، موحسێن چاوشی بە ڕەگەز کوردە و لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەستی کردووە بە کردنەوەی کەمپەینی جۆراوجۆر بۆ هاوکاری کۆ کردنەوە و ئازادی زیندانیانی ماڵی و تەنانەت توانیوەتی چەندین زیندانی کە بە تاوانی قەساس حوکمی ئێعدامیان هەبووە لە مردن ڕزگار بکا.
ئەو هونەرمەندە کوردە دەنگ خۆشە، جێگای شانازی و رێزی خەڵکی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێرانە.