ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی “ئیدریس نادری” خەڵکی گوندی “قول ئەستەر” سەر بە بانە، لە بەرزاییەکانی کوێستانیی “حەوت تاش”، بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست دا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: بەرەبەیانی ٨ی بەفرانبار، ئیدریس نادری لەگەڵ سێ کۆڵبەری دیکە لە بەرزاییەکانی حەوت تاش لەنێو بەفر و كڕێوەدا گیریان خواردبوو کە لە ئاکامدا ئەم کۆڵبەرە گیانی خۆی لەدەست دا و دۆخی تەندروستیی کۆڵبەرێکی دیکە ناجێگیرە.
ئێستا کۆڵبەرەکەی دیکە لە نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبیی بانە لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
شایانی باسە کە؛ ئیدریس نادری خێزاندار و خاوەن منداڵە.