چاونیوز: بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوون بۆ پۆلەکانی خوێندن خۆیان بوارد و پەیوەست بە مانگرتنە گشتییەکانی ئێران بوون.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ شەممه ٩ی ڕێبەندان ١٤٠٠، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به كه‌مبوونی مووچه و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دژ به كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شوێنی كاره‌كانیان ده‌ستیاندایه مانگرتن و له ئاماده بوون له پۆلی خوێندن خۆیان بوارد.
قوتابخانەکانی شاری جوانڕۆ، بۆکان، سەقز، سەوڵاوا. سنە، مەریوان، زیویە، کامیاران، دیواندەرە، کرماشان، ئیلام، شاباد و… هاوکات لەگەڵ بانگەوازی مانگرتنی گشتیی مامۆستایان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە کۆبوونەوە لە دەفتەری قوتابخانەکان دەسیان دایە مانگرتن.
جێگای ئاماژه‌یه كه به هه‌ڵكشانی هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران و به‌تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زۆرینه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وڕوی گرفتگه‌لی زۆر گه‌وره بونه‌ته‌وه و مامۆستایان وه‌ك یه‌كێك له‌و چینگەلە ئه‌ژمار ده‌كرێن كه سه‌ره‌ڕای تێكۆشانێكی زۆر و له‌خۆبورده‌یی وه‌ك یه‌كێك له چینه كاریگه‌ره‌كان بۆ بناغەدانانی كۆمه‌ڵگە، له هه‌لومه‌رجێكی سه‌خت و به داهاتێكی كه‌مه‌وه درێژه به كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.